هۆشداری دەدرێت لەبەكارهێنانی جۆرە شامپۆیەك كەمەترسی تووشبون بە شێرپەنجەی لێدەكرێت

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 435

راچڵەكین-

قائیمقامییەتی سلێمانی جۆرە شامپۆیەك لەناودەبات كە لەپێكهاتەكەیدا چەند ماددەیەك هەن كە مەترسی ئەوەیان هەیە بەكارهێنەری شامپۆكە تووشی شێرپەنجە بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە،كەیوان خەلیل، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" دوای بەدواداچوونیان بۆ سكاڵای ئەو هاوڵاتییەی كە بەهۆی بەكارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی ‌توشی دۆخێكی نەخوازراوی  تەندروستی كردبویەوە، لیژنەهاوبەشەكان توانیان لەسەرجەم ماركیت و شوێنەكانی فرۆشتندا،  رێگری لە فرۆشتنی ئەو جۆرە شامپۆیە بكەن، كە گومانی لێكرا  لە ئەگەری بەكارهێنانیدا زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان بگەیەنێن."



وتیشی:"  لەژێر چاودێری قائیمقامیەتی سلێمانی پشكنینی تاقیگەی بە ئەو جۆرە شامپۆیە ئەنجامدراوه،‌ و لە ئەنجامیشدا دەركەتوە لە پێكهاتەكانی ئەو جۆرە شامپۆیه دا‌،  دوو مادەی سەرەكی هەن كە هۆكارەن بۆ توشبون بە شێرپەنجه،‌ هەروەها دەبیتە هۆی روشانی پیست و سوربونەوە و خوران و ئاوسان.

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە:"بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو جۆرە شامپۆیە دەستی بەسەردا گیراو لە لایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن