یەكێتی لەبارەی لیستی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردن روونكردنەوە دەدات

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 827

راچڵەكین-

وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لیست و ناوی كاندیدەكانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردوە و چاوەڕوانی رۆژی هەڵبژاردنن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعدی پیرە، بە كوردسات نیوزی راگەیاند: "ماوەی شەش رۆژە ناوی كاندیدەكانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیە و لەوادەی دیاریكراودا ناوی كاندیدەكانمان لەهەر چوار بازنەكە پێشكەش بە كۆمسیۆن دەكەین".

وتیشی، سەرۆك لیستی بازنەكان لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی دەستنیشان دەكرێن، هاوكات خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتی تەواوی هەڵمەتەكە لە بازنەكان دەكات.

هەرچەندە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوایین مۆڵەت بو بۆ پێشكەشكردنی لیستی كاندیدانی لایەنە سیاسیەكان، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەو ماوەیەی تا 31ی ئەم مانگە درێژكردەوە.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچێت و لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن