یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریی دەكرێت

عێراق

28/03/2024     ژمارەی بینراو 510


راچڵەكین- 
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە عیراق، پێشبینی دەكات چوارشەممە رێكەوتی 10 نیسان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بێت. 

بەپێی راگەیەندراوێكی كورت كە لەلایەن نوسینگەی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عیراق بڵاوكرایەوە"پێشبینی دەكەن چوارشەممە 10ی نیسان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت". 

هەر ئەمڕۆ سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵی رایگەیاندبوو، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەكەوێتە چوارشەممە رێكەوتی 10ی نیسان، ئەمەش بە پشتبەستن بە بینینی مانگی هیلال، بەدووریشی نەزانی لە هیندستان و بەنگلادیش رۆژی پێنجشەممە 11ی نیسانی بكرێتە یەكەم رۆژی جەنی رەمەزان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن