كۆمەڵی دادگەری لیستی كاندیدانی پێشكەش بە كۆمسیۆن دەكات

کوردستان

28/03/2024     ژمارەی بینراو 620

راچڵەكین -

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، لیستی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێشكەشی ئۆفیسی پارێزگاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەكات كە ژمارەیان 59 كاندیدە بۆ هەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردن و زۆرترینیان لەبازنەی سلێمانییە.

بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و ئاماری كۆمەڵی دادگەریی، بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە، "ئێمە لەڕێگەی تیمێكی تەكنیكی و یاسایی راهێنراوەوە، لیستەكانمان بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئاڕاستەی كۆمسیۆن كرد و ئەمڕۆش بەڵگەنامەكانمان پێشكەشی كۆمسیۆن كرد".

ئەو بەپرسەی كۆمەڵ ئاشكرایكردووە، لیستەكەیان لە 59 كاندید پێكهاتوون، لە بازنەی هەولێر 15 كاندید و بازنەی سلێمانی 32 كاندید و بازنەی دهۆك شەش كاندید و لەبازنەی هەڵەبجەش شەش كاندید.

كۆمەڵی دادگەری سەرۆكی لیستەكەی لەهەر چوار بازنەی هەڵبژاردن بەم شێوەیە دیاریكردووە، عەبدلستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵ سەرۆكی لیست دەبێت لە بازنەی هەولێر، لە بازنەی سلێمانیش رێبوار حەمد خزر ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و وتەبێژی پێشووی كۆمەڵ سەرۆكی لیست دەبێت، لە بازنەی دهۆك زانای ئایینی مامۆستا مەلا عەنتر بادینی سەرۆكی لیست كۆمەڵە و لە بازنەی هەڵەبجەش تۆفیق مستەفا رەحیم وەك سەرۆكی لیست دیاریكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن