حكومەتی هەرێم لیستی مووچە بە ناتەواوی بڵاودەكاتەوە

کوردستان

28/03/2024     ژمارەی بینراو 514

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە ناتەواوی بڵاودەكاتەوەو چەندین شوێن لە لیستەكەدا نییە، لەوانەش سێ سەرۆكایەتییەكەو وەزارەتی پێشمەگە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی، لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات-ی بڵاوكردەوە، كە رۆژی شەممە 30-3-2024 دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و رۆژی سێشەممە كۆتایی دێت.

لیستەكەی وەزارەتی دارایی، چەندین شوێنی تێدا نییە، لەوانەش سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگە، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان، فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، هێزی زێرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە.

تائێستاش وەزارەتی دارایی هۆكاری بەدەركردنی ئەو شوێنانەی لە لیستی مووچە ئاشكرا نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن