بەرشەلۆنە گرنگی بە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئارسیناڵ دەدات

وەرزش

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 144

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرشەلۆنە ئامانجی گرێبەستێکە لەگەڵ یاریزانێكی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی لە میانی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو. 

یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی گواستنەوەی جۆرجینۆی ئیتاڵییە، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی گەنەرز، کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئیدارەی ئارسیناڵ ئۆفەری نوێکردنەوەی پێشكەش نەكردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، جۆرجینیۆ ناوێکی نوێ نییە لە بەرشەلۆنە، بەو پێیەی یانەکە ماوەی چەند وەرزێکە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ جواو سانتۆسی بریکارەکەیدا هەیە، پەیوەندییەکانیش نەبووە هۆی تەواوکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یاریزانە.

سانتۆس لە زیاتر لە بۆنەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە جۆرجینیۆ دڵخۆش دەبێت بە گواستنەوەی بۆ خولی ئیسپانی، بە تایبەتی بۆ بەرشەلۆنە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو قەیرانە داراییەی کە بەرشەلۆنە تووشی دەبێت، جۆرجینیۆ دەکاتە ئامانجی سەرەکی، بەتایبەتی کە یاریزانێکی ئازاد دەبێت، بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستیش لە پێشینەی کارەکانی ئیدارەی یانە كەلۆنیەكەیە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن