وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی چەند شوێنێك روونكردنەوە دەدات

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 130

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لە نزیكترین كاتدا خشتەی مووچەی ئەو شوێنانە بڵاودەكەینەوە كە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دا نەهاتبوو.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوەو لیستەكە ناوی سێ سەرۆكایەتییەكەو وەزارەتی پێشمەرگەو چەند شوێنێكی دیكەی تێدا نەبووە، وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، سەبارەت بە مووچەی مانگی شوباتی هێزەكانی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەكان و هەموو ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەی ڕۆژی ٢٨ ئەم مانگەدا نەهاتبوو، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە لە نزیكترین كاتدا خشتەی مووچەكانیان بڵاودەكەینەوە.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشكردووە، لەهەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی شوباتی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن