بڕیارێك لەبارەی ئاژەڵی هاوردەكراو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان

28/03/2024     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین -

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە كەمكردنەوەی رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەكراو، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بەڕێژەی 50% كەمدەكرێتەوە.

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كورستان، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەواژۆی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگ، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە، تێیدتا هاتووە، "ئاماژە بە كۆبونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ و بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە سبەینێوە هەینی، رەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە، جۆرەكانی (مانگا، جوانەگا و مەڕو بزن) بەڕێژەی 50% كەمدەكرێتەوە.

لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە بڕیارەكە لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەكانی گومرگ جێبەجێ دەكرێت و بۆماوەی یەك ساڵ كاری پێدەكرێت و پێداچوونەوەشی پێدا دەكرێت.

دوێنێ چوارشەممە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، چەند بڕیارێك دران، لەوانە بڕیاری كەمكردنەوەی رەسمی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەكراو بۆ مەبەستەكانی سەربڕین و بەخێوكردن بە ڕێژەی (50%) لە رەسمی ئێستا و پێویستە لە دوای یەك ساڵ پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن