كەشناسێك: شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێوەیە و زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە

عێراق

30/03/2024     ژمارەی بینراو 1120


راچڵەكین- 
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، شەپۆلێكی بارانبارین بەر لە كۆتایی مانگی رەمەزان روو لە وڵات بكات. 

واسق سەلامی، كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردەوە:"شەپۆلێكی بارانبارین كە تائێستاش بەدواداچوونی بۆ دەكرێت، بەر لە كۆتایی مانگی رەمەزان روو لە وڵات دەكات و زۆربەری ناوچەكانی وڵات دەگرێتەوە". 

بە وتەی ئەو كەشناسە:"لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا باری كەشوهەوا جێگیردەبێت بەهۆی بەرزە پاڵەپەستۆیەكی هەوا كە دەبێتە مایەی دەركەوتنی هەوری بەرز لە كەش و ئاسمانی وڵات". 

سەلامی پێشبینی دەكات:"پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بكەن و لە هەندێك ناوچەدا و لە هەفتەی داهاتوو، بەربەرستی 30 پلەی سەدی تێبپەڕێنن".  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن