ئەڵمانیا: سەركەوتنی رووسیا بۆ ئەوروپا مەترسیدارە

جیهان

30/03/2024     ژمارەی بینراو 154


راچڵەكین- 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، سەركەوتنی رووسیا لە ئۆكرانیا دەبێتە مایەی مەترسی بۆسەر ئاسایشی ئەوروپا و نەزمی نێودەوڵەتی، رەتیشیدەكاتەوە ئەوروپا هیچ هێزێكی سەربازی بۆ ئۆكراینا رەوانە بكات.

ئەنالینا بێربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە  دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"ئەگەر رووسیا لە ئۆكراینا سەربكەوێت، ئاسایشی ئەوروپا و نەزمی جیهانی دەكەونە مەترسییەوە"، لە هەمان كاتدا رەتیكردنەوەی ئەوروپاییەكان هێزیە سەربازی بۆ ئۆكراینا رەوانە بكەن. 
 
سەبارەت بەوەی كە ئایا ئۆلاف شۆڵز، راوێژكاری ئەڵمانیا لە ترسی پوتین ڕێگری لە گەیاندنی موشەكەكانی تاورس كردبێت بۆ ئۆكراینا كردوە، باربۆك رەتیكردەوە شولز لە پوتین بترسێت". 

پێشتر  ئۆلاف شوڵز راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، گفتوگۆكان لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ناردنی موشەكی تاورس بۆ ئۆكراینا گاڵتەجاڕانەن، بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیاش، شوڵز بەهۆی داواكاریی وڵاتانی دیكە بۆ دابینكردنی چەكی زیاتر بۆ ئۆكراینا، نیگەران بووە و  جەختی لەسەر هەڵوێستی بەرلین كردووەتەوە سەبارەت بە دابینكردنی چەكی پێویست بۆ كیێڤ. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن