ترەمپ لەبارەی چەكی ئەتۆمی هۆشداری بە ئێران دەدات

جیهان

30/03/2024     ژمارەی بینراو 200

دۆناڵد ترەمپ

راچڵەكین -

دۆناڵد ترەمپ هۆشداری بە ئێران دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا، رێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

ترەمپ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرگیز نابێ رێگە بە ئێران بدەین ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا ببەمەوە، بە كردەوە رێگری لە تاران دەكەم دەستی بەو جۆرە چەكە بگات.

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كە ركابەریی جۆ بایدن دەكات لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پۆستەكەی بەدەستبهێنێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ كۆشكی سپی، ئاماژەی بەوەكرد ئەوكاتەی سەرۆكی ئەمریكا بوو، بەهۆی سەپاندنی سزا ئابورییەكان بەسەر ئێران، ئابووریی ئەو وڵاتەی داتەپاندو وایلێكرد كە تەنانەت پارەی پێویستی لەبەردەست نەبێت بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.

ترەمپ لە پەیامێكیشدا بۆ 47 وڵاتی جیهان بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت، رایگەیاند:" ئەگەر نەوت لە ئێران بكڕن و مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵدا بكەن، بەهیچ شێوەیەك رێگەتان پێنادەم مامەڵەی بازرگانی لەناوخۆی ئەمریكا بكەن و باجی زیاتریش دەخەمە سەر كاڵاو بەرهەمە هەناردەكراوەكانتان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن