ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سوودانی و سەرۆكی دادگای فیدراڵی ئاشكرا دەكرێت

عێراق

31/03/2024     ژمارەی بینراو 1460

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرۆكی دادگای فیدرالی كۆدەبێتەوەو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی داراییش یەكێك بوو لە تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوانیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، لەگەڵ جاسم محەمەد عومێری، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا باردۆخی گشتی وڵات تاووتوێكراو هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دادوەرییەكان و پتەوكردنی مانەوەیان.

سوودانی رایگەیاند: پێویستە كاری هاوبەش لەنێوان دەسەڵاتە دەستورییەكان بكرێت لەپێناو هەنگاونان بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، لەبوارەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دارایی و پاراستنی سامانی گشتی و نەهێشتنی ئاستەنگە سیاسی و یاساییەكان لەبەردەم كاروانی گەشەپێدان و پتەوكردنی سەقامگیریی لە وڵاتدا.

كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكوەزیران و سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵیی، لەدوای ئەو هەڵمەتە دێت كە پاش دەرچوونی چەند بڕیارێك لەدژی دادگاكە دەستی پێكردووەو بە نادەستوری و نا یاسایی تۆمەتباری دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن