راچڵەكین-
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا ئاستێكی پێوانەیی و مێژوویی تۆماركرد.
لەگەڵ ئەوەی داتاكان دەریانخست كە هەڵاوسان لە ئەمریكا لە مانگی شوباتی رابردوو مامناوەند بووە و پێشبینی دەكرێت بانكی ناوەندی ئەمریكا لە چەند مانگی داهاتوودا رێژەی سود كەمبكاتەوە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا ئاستێكی پێوانەیی و مێژوویی تۆماركرد و ئۆنسەیەكی گەیشتە زیاتر لە دوو هەزار و 260 دۆلار.
تۆماكردنی ئەو نرخە نوێیە بۆ كانزا زەردە گرانبەهاكە، بە مێژوویی و پێوانەیی دادەنرێت، چونكە زێڕ لە رابردوودا لە بازاڕەكانی جیهان ئەو نرخەی تۆمارنەكردووە كە بە بێ پێشینە دادەنرێت.