عەلی خامنەیی: دەبێت پەشیمان ببنەوە

جیهان

02/04/2024     ژمارەی بینراو 267


راچڵەكین- 
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی لە ئێران،لەبەرامبەر هێرشەكەی ئیسرائیلی كە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە كرایە سەر كونسوڵخانەی ئێران لە پایتەختی سوریا بەڵێنیدا وەڵامی ئیسرائیل بدرێتەوە رایگەیاند" دەبێت پەشیمانیان ببنەوە". 

خامنەیی لە وتارێكیدا لەو بارەیەوە رایگەیاند:"سەردار رەشید و عاشقی ئیسلام، جەنەراڵ محەمەد ڕەزا زاهیدی، لەگەڵ هاوەڵیان سەردار محەمەد هادی حاج رەحیمی، لەسەر هێرشەكەی رژێمی زایۆنیدا شەهیدبوون". 

بە وتەی خامنەیی:"شەهیدەكانمان نیشانەی قبوڵكردنی خەباتی دوورودرێژی خودای میهرەبانیان وەرگرت، ئێستاش لەسایەی نیعمەتی خودا و لەگەڵ پیاوچاكاندان".  

رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەكەیدا وتی: "سەردار زاهیدی لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووەوە چاوەڕوانی شەهیدبوون بوو لە مەیدانەكانی خەباتی پڕ لەمەترسی، ئەوان هیچیان لەدەست نەدا و پاداشتی خۆیان وەرگرت، بەڵام خەمی لەدەستدانیان بۆ میللەتی ئێران قورسە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەیانناسیین، رژێمی شەڕەنگێز بەدەستی پیاوە ئازاكانمان سزا دەدرێت، دەبێت لەبەرامبەر تاوانەكانیان پەیشمان ببنەوە". 
   
دوێنێ‌ دووشەممە، فڕۆكەكانی ئیسرائیل باڵەخانەی كونسوڵخانەی ئێرانیان لە دیمەشق بۆردومان كرد و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە بارەگای كونسوڵخانەكە و چەند تەلارێكی دراوسێی كونسوڵخانەك  گەیشت. 

حسێن ئەكبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی كونسوڵخانەی ئێران، 5 بۆ 7 كەس كوژراون ز لە نێو كوژراوەكاندا راوێژكاری سەربازی ئێرانی هەن كە لەو ساتەدا میوانی كونسوڵخانەكە بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن