ئەمریکا ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا و عێراق بڵاوکردەوە

جیهان

06/04/2024     ژمارەی بینراو 137

راچڵەکین-

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا و عێراق بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

ژەنەراڵ مایکڵ ئیکەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە عێراق و سوریا لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 94 ئۆپەراسیۆنی سەربازیمان كردووە".

دەشڵێت، "بەهۆیەوە 18 چەکداری داعش کوژراون و 63 چەکداری دیکە دەستگیر کراون".

باسی لەوەش کردووە: "66 ئۆپەراسیۆن لە عێراق ئەنجامداوە، کە بەهۆیانەوە 11 چەکداری داعش کوژراون و 36ی دیکەیان دەستگیر کراون، لە سووریاش 28 ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە، کە حەوت چەکدار کوژراون و 27 ی دیکە دەستگیرکراون".

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا وەکو پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە مانگی10ی 2014 وە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دامەزراوە و 86 وڵات تێیدا ئەندامن، ئامانجی سەرەکی لە هاوپەیمانێتییەکە ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ ڕێکخراوی داعش.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن