باران دەبارێت و پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

07/04/2024     ژمارەی بینراو 141


راچڵەكین-

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، كەش هەور و باراناوی دەبێت بە گشتی، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆڵێكی باران بارین، ئەمڕۆ ئاسمانی سەنتەری پارێزگاكان و ناوچە شاخاویییەكان و تەواوی ناوچە جیاجیاكان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین و هاتنی شەپۆڵێكی هەورە تریشقە، بڕی دابارین لەسەرجەمی  ناوچەكەمان مامناوەند دەبێت لە نێوان (5-10) ملم لە سەنتەری پارێزگاكان و وە (8-15)ملم لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنووریەكان .

 پێشبینی زیاد بوونی خێرای با بۆ سەرووی 25كم لە كاتژمێرێكدا .بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا ئەگەری دروست بوونی لێزمە بارانی لەناكاو  هەیە، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 2 تــــا 4 پلە نزمتر دەبێت.

سبەی دوو شەممە، باران بارین بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لە كاتەكانی بەرەبەیان سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر بارانی مامناوەند بڕی پێشبینیكراو لە نێوان (8-14) ملم لە كاتی  لێزمە باران و هەورە ئەم بڕە دەگۆڕێت بۆ سەرووی 15 ملم .لە دوای نیوەڕۆ كاریگەری ئەم باران بارینە درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سنووری پاڕیزگای سلێمانی و هەڵەبجەو پاشان بۆ سەر سنووری ئیدارەی گەرمیان  و بەشێك لە پارێزگای كركووك .لە كاتەكانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە تا ڕادەیەك باران بارین كەم دەبێتەوە زیاتر ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بە نزیكەی 2-3 پلەی سیلیزی  . 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی 
هەولێر : 22 
سلێمانی  :  20
دهۆك :  19
 زاخۆ  : 23
هەڵەبجە : 23
كەركوك : 25
سۆران : 20
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 26                    

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن