مانگ بینراو و سبەینێ‌ یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

عێراق

09/04/2024     ژمارەی بینراو 54

راچڵەكین- 
ناوەندی فەلەكی بەسرە وێنەی هیلالی مانگی شەوالی بڵاوكردووەتەوە كە لە ئاسمانی هەردوو شاری بەسرە و كەربەلا بینراوە.

بەپێی چەند وێنەیەك كە لەلایەن ناوەندی فەلەكی بەسرە بڵاوكراوەتەوە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەردوو شاری بەسرە و كەربەلا گیراون، هێڵی هیلالی مانگی شەوال دەبینرێت، بەوپێیەش  سبەینێ‌ چوارشەممە یەك رۆژی مانگی شەوالە. 

ناوەندی فەلەكی بەسرە نوسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 9ی نیسان، هیلالی مانگی شەوال بینراوە، بەجۆرێك لە ئاسمانی شاری بەسرە لە كاتژمێر 8:26 خولەك و لە ئاسمانی شاری كەربەلاش لە كاتژمێر 10:08 خوولەك. 

هەروەها دەڵێت، بینینی هیلالی مانگ بەڵگەی ئەوەیە، سبەینێ‌ چوار شەممە 10ی نیسان یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن