نرخی نەوت گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

ئابوری

12/04/2024     ژمارەی بینراو 147

راچڵەكین -

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و هەر بەرمیلێكی برێنت 11 سەنت بەرزدەبێتەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 90 دۆلارو 39 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.  

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 86 دۆلار و 8 سەنتەوە بۆ 85 دۆلارو 86 سەنت دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن