ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوی لەبارەی شەڕەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 1012

راچڵەکین-

 

شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری کاتژمێر 11:30 شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەر بە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر هەڵگیرسا. ئاسایشی هەولێریش ڕاگەیەندراوی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە. 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەبارەی هۆکاری شەڕەکەوە دەڵێت، لە گوندی شەوک سەربە ناحیەی مەلائۆمەر کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو خانەوادە دروست بووە و بووە هۆی تەقەیەکی زۆر و دروستکردنی پشێوی لە ناوچەکە.

 

دەشڵێت لەلایەن هێزەکانمان بەسەرپەرشتی ڕاستەو خۆی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و هێزەکانی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیس، سەرجەم هێزەکان لەشوێنی ڕوداوەکە ئامادەبوون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەش، سەرجەم تۆمەتباران دەستگیردەکرێن و دەدرێن بەدادگا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن