ئیدارەی راپەڕین؛ تەرمی ئەفسەرێك لەماڵەكەیدا دۆزرایەوە

کوردستان

15/04/2024     ژمارەی بینراو 406

راچڵەكین-

تەرمی ئەفسەرێكی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ماڵەكەی خۆیدا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان "روداوەكە خۆكوژییە"

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەفسەرەكە پلەی عەقیدەو، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كە پۆلیسی حاجیاوا بەدەستیان هێناوە كردەوەكە خۆكوژییە و بە چەكی كڵاشینكۆف گوللەی بەخۆیەوە ناوە و هێشتا لێكۆڵینەوە دەكرێت".

بەگوێرەی زانیارییەكان، قوربانییەكە ناوی ئەحمەد حەمەد-ەو تەمەنی 54 ساڵە، خێزاندارەو خاوەنی چوار منداڵە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن