ئەمریكا و بەریتانیا سزای نوێ بەسەر ئێران دا دەسەپێنن

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین -

ئەمریكا و بەریتانیا وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەكەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، بڕیاریاندا ژمارەیەك كەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە بخەنە ناو لیستی سزادراوەكانیان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاریدا سزا بەسەر 16 كەسایەتی و دوو دامەزراوەی ئێرانیدا بسەپێنێت كە پەیوەندییان بە دروستكردنی بزوێنەری ئەو درۆنانەدا هەبووە كە لە هێرشەكەی سەر ئیسرائیلدا بەكارهێنرابوون.

جانێت یێڵن، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە سەپاندی سزای زیاتر بەسەر ئێران بەئامانجی لاوازكردنی توانا سەربازییەكانی.

لەلایەكی ترەوە، حكومەتی بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەكی زۆر دامەزراوەی سەربازی و كەسایەتیی ئێراندا سەپاند، كە رۆڵیان لە پیشەسازیی درۆن و بەرنامەی مووشەكی بالیستیی ئەو وڵاتەدا هەیە.

هاوكات لەگەڵ ئەو هەنگاوەی ئەمریكاو بەریتانیا، یەكێتی ئەوروپاش بڕیاریدا سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران زیاتر بكات و سزاكانیش پیشەسازیی درۆن و مووشەكی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن