بوومەلەرزە ناوچەیەكی توركیا دەهەژێنێت

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 126

راچلەكین -

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی باكووری توركیا دەهەژێنێت و تیمەكانی فریاگوزارییش بەرەو ناوچەكە رەوانە دەكرێن بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.

فەرمانگەی ئیدارەدانی كارەسات و فریاگوزاریی توركیا (ئافاد)، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە بەپێوەری رێختەر، سنووری پارێزگای تۆكات-ی لە باكووری توركیا هەژاند.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، چەقی بوومەلەرزەكە شارۆچكەی سولوسارای بووە لە باشووری پارێزگای توكات، تائێستاش هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوەو تەنها ئاماژە بەوەكراوە كە بەشێك لە منارەی مزگەوتێكی ناوچەكە رووخاوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن