نرخی نەوت گۆڕانكاری بەسەردا دێت

ئابوری

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین -

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بەراورد بە دوێنێ، روو لە بەرزبوونەوە دەكات.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بەخستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 87 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 82 دۆلار و 85 سەنتەوە بۆ 84 دۆلارو 36 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن