زانیاری لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 744

راچڵەكین -

ئێران زانیاری لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل ئاشكرا دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كرایە سەر چەند بنكەیەك لە شاری ئیسفەهان و رایدەگەیەنێت، بنكە ئەتۆمییەكانمان سەلامەتن و سیستمی بەرگریی ئاسمانیش لەسەر چەند پارێزگایەكی وڵاتەكە چالاككراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر چەند بنكەیەكی هێزە سەربازییەكان لە شاری ئیسفەهان، بەڵام هێرشەكان هیچ زیانێكیان بەدواوە نەبووە.

بەوتەی چەند بەرپرسێكی ئێران، بنكە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان بەتەواوی پارێزراون و سیستمی بەرگریی ئاسمانیش لەسەر چەند پارێزگایەكی وڵاتەكە چالاككراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی ئاسمانی.

هەرچەندە ئیسرائیل بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكرێت، بەڵام تائێستا ئەو وڵاتە بە فەرمی بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن