بەهۆی بۆردومانی توركیاوە پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای سیدەكان بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیاوە، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا.

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا لە هێرشێكیدا بۆسەر گوندی ناوردارۆك لە سنووری قەزای سیدەكان، ئۆتۆمبیلێكی بۆردومان كردووەو بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك بەناوی سەروەر قادر رەشكۆ، گیانی لەدەستدا.

رووداوەكە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە روویداوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی پێی زانراوەو تەرمی پێشمەرگەكە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە. 

میدیاكانی نزیك لە پارتی زانیارییان لەبارەی قوربانییەكە ئاشكرا كردووە، كە پێشمەرگەیە لە فەرماندەیی هەڵگورد، تەمەنی 46 ساڵەو باوكی سێ منداڵە، دانیشتووی  گوندی شێخ ڕەشی دەڤەری برادۆستە و بۆ كاری تایبەتی خۆی چووەتە گوندی ناودارۆك.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن