شنگال.. گۆڕێكی بەكۆمەڵ دەدۆزرێتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 240

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای شنگال گۆڕێكی نوێی بەكۆمەڵ دەدۆزرێتەوە، كە مەزەندە دەكرێت قوربانیانی دەستی تیرۆريستانی داعش بن.

ئەمڕۆ هەینی، لەكاتی كاركردن لە پڕۆژەیەك لە كۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر لە قەزای شنگال، گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەردەمی داعش دۆزرایەوە.
 
بەوتەی خەیری عەلی، بەرپرسی رێكخراوی پتریكۆر بۆ مافەكانی مرۆڤ، كە قسەی بۆ رووداو كردووە، لەكاتی كاركردن بۆ رێككردنی شەقام و دانانی شۆستە لە كۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر، ژمارەیەك كرێكار گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزییەوە، كە رووفات و جلوبەرگی ئافرەتێكی بەتەمەن دەركەوتووە.
 
دوای دۆزینەوەی گۆڕەكە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداركراونەتەوەو تائێستا نازانرێت روفاتی چەند كەسی تێدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن