ماوەت.. هاووڵاتییەك لە شاخ هەڵدێراو گیانی لەدەستدا

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 290

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای ماوەت، هاووڵاتییەك بەهۆی هەڵدێرانی لە شاخەوە، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، رووداوەكە ئەمڕۆ هەینی لەقەزای ماوەت روویداوە، هاووڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵ بەناوی شیروان، لەیەكێك لە شاخەكانی ئەو ناوچەیە كەوتووەتە خوارەوەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

لەدوای رووداوەكە، تەرمی هاووڵاتییەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ماوەت و بڕیارە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی بكرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن