کەسێک لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە پاریس ویستوویەتی خۆی بتەقێنێتەوە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 156

راچڵەکین-

لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە شاری پاریسی فەرەنسا، پیاوێک ویستی خۆی بتەقێنێتەوە و، پۆلیس دەستگیری کردووە.

میدیاکانی فەڕەنسا رایانگەیاندووە، دوای ئەوەی پیاوێک ویستوویەتی خۆی لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران بتەقێنێتەوە، پۆلیس بەدەوری کونسوڵخانەی ئێران جێگیربووە و، داوای لە خەڵک کردووە لە دەوروبەری کونسوڵخانەکە دووربکەونەوە.

بەگوێرەی تۆڕی "بی ئێف ئێم تیڤی"، ئەو کەسە وتوویەتی کە دەیەوێت تۆڵەی براکەی بکاتەوە.

لە ئێستادا پۆلیسی فەڕەنسا توانیویەتی کەسەکە دەستگیر بکات، هێشتا زانیاری تەواوەتی لەسەر ناسنامەی کەسەکە نیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن