لە ئەڵمانیا و نەمساوە گەشتی ئاسمانی بۆ هەولێر رادەگیرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 344

راچڵەکین-

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفت هانزای ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، گەشتەکانی خۆی بۆ تەلئەبیب لە ئیسرائیل و هەولێر لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ڕۆژی شەممە رادەگرێت.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەیدا ئەوەش دەڵێت، کە گەشتەکانی تاران و بەیروت، پایتەختەکانی لوبنان و ئێرانیش، تاوەکو ڕۆژی سێشەممە رادەگیرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە هێرشی درۆنی کرایە سەر چەند ناوچەیەک لە ئێران و، بەرپرسانی وڵاتەکەش رایانگەیاندووە کە هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

کۆمپانیاکە هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە گیانی گەشتیارەکانی بپارێزێت و دەڵێت :" ئێمە تەنها پشت بە هەڵسەنگاندی حکومەتەکان نابەستین، بەڵکو خۆمان بارودۆخی ئەمنی هەڵدەسەنگێنین و بڕیاری لەسەر دەدەین."

هاوکات کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی نەمسا رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن، هەولێر لە هەرێمی کوردستان و شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیلی رادەگرێت و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخە ئەمنییەکان دەکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن