مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: زێدان تەنها هەنگاوێک دوورە لە راهێنەرایەتی بایەرن میونیخەوە

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 114

راچڵەکین-

دوای ئەوەی راگەیەندرا کە  کۆتایی وەرز تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئێستای بایەرن میونیخ لە یانەکە دەڕوات، بازاری گەران بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئەو راهێنەرە گەرم بووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لەم بارەیەوە ئاشکرای کرد، کە زێدان، ئەستێرەی فەڕەنسی و راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، تەنها هەنگاوێک دوورە لە راهێنەرایەتی یانەی بایەرن میونیخەوە.

پێش زەیدان، باسوخواس لەسەر گەڕانەوەی نایگلیزمان بۆ پۆستەکە لە ئارادا بوو، بەڵام ئەمڕۆ هەینی راگەیەندرا کە نایگلیزمان گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا نوێ کردووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، نایگلیزمان تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستەکەی درێژ دەکرێتەوە.

یەکێکی دیکە لە بژاردە دڵخوازەکانی یانەی بایەر مونیخ، ژابی ئالۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن بوو. بەڵام بەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ئێستای، ئەو بژاردەیەش لەدەستی یانەی بایەرن میونیخدا نەما.

بەگوێرەی هەواڵەکەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، زەیدان داوای بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی کردووە. وادەردەکەوێت گەیشتوون بە رێککەوتنێکی گشتی و تەنها قسەکردن لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکە مابێت.

زەیدان یەکەمجار لە 2016 تاوەکو 2018 و ،جاری دووەمیش لە 2019 تا 2021 راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی لە ئەستۆ بووە، کە سێ ساڵ لەسەر یەک (2016, 2017, 2018 ) توانی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن