لەم ناوچەیە تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراوەتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 188

راچڵەکین-

تەرمی هاووڵاتییەک لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا، لە نزیکی خورماڵ دۆزراوەتەوە. پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە.

ئەمڕۆ هەینی، بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تەرمی پیاوێکی نەناسراو کە تەمەنی لە نێوان 35 بۆ 45 ساڵدا دەبێت، دۆزراوەتەوە.

وتیشی: تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، هەروەها لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە كراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ناسینەوەی تەرمەكە هەرکەسێک خزم و کەسوکاری نادیارە، سەردانی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن