زیاتر لە 14منداڵی فەڵەستینی لە ماوەی جەنگی غەززەدا کوژراون

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 112

راچڵەکین-

جەیمز ئیلدەر وتەبێژی یونسێف رایگەیاند، زیاتر لە 14هەزار منداڵی فەڵەستینی لە ماوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیلدا کوژراون.

بەپێی ئامارەكانی تەندروستی فەڵەستین، تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەم شەڕەوە بەگشتی 110 هەزار قوربانی لێكەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، تەنها لە 24 كاتژمێری رابردوودا، سوپای ئیسرائیل چوار هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر دانیشتوانی كەرتی غەززە ئەنجامداوە، كە 42 گیانیان لەدەستداوە و 64 کەسیش برینداربوون.

وتەبێژی یونسێف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەو راپۆرتانە کردووە کە باس لە کوژرانی زیاتر لە 14 هەزار منداڵی کچ و کوڕی فەلەستینی کردووە و دەشڵێت :" پێویستە هەنگاوێک بگرینە بەر."

تاوەکو ئێستا 14 هەزار و 500 منداڵ و 9 هەزار و 560 ژن بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

ژمارەی بریندارانی جەنگیش گەیشتووەتەوە 76 هەزار و 770 کەس.

 

لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023ەوە تاوەکو ئێستا جەنگ لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستیپێکردووە، تا ئێستاش ئاسۆیەکی روون بۆ ئاگربەست یان کۆتایی هاتن بە جەنگەکە نیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن