رافائیل گرۆسی: ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو نزیکە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 156

راچڵەکین-

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرای کرد: ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە.

رافائیل گرۆسی هۆشداری لە بارەی دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەکات و دەڵێت: لە دوای شکستی دانوستانە ئەتۆمییەکان، ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە.

دەشڵێت " هیچ وڵاتێک نیە کە بۆمبی ئەتۆمی نەبێت و یورانیۆم تا ئاستی 60% بپیتێنێت، ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی زیاتری بەرهەم هێناوە لەوەی کە پێویستە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی."

گرۆسی ئاماژەی بەوەدا: "بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی 90% پیتاندن پێویستە، بەڵام 60%یش لە ڕووی تەکنیکییەوە نزیکەی هەمان 90%یە".

 لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی ئێران ئەم کارە نەکات.

ڕافایل گرۆسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێزی ئەتۆمی خۆی زیاد دەکات و سەرەڕای ئەوەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چالاکانە پشکنینی بۆ دەکات، بەڵام ئەم پشکنینانە بەس نین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن