وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەبارەی هێرشەکەی سەر ئێران راگەیەندراوی بڵاوکردەوە

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 208

راچڵەکین-

وەزارەتی دەرەوەی عیراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاوکردەوە و  نیگەرانی قووڵی خۆی لەو هێرشە دەردەبڕێت.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕایگەیاند: بە بەردەوامی چاودێری گرژییەکانی ناوچەکە دەکەین و هۆشداری دەدەین لە مەترسییەکانی هەڵکشانی سەربازی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی دەکات.

دەشڵێت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پەلە بکات لە ڕاگرتنی ئاڵۆزییەکان کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری ئەسفەهانی ئێران بیسترا.

عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، تەقینەوەکانی ئاسمانی ئیسفەهان، پەیوەندی بە تەقەکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپاوە هەبووە کە دەستڕێژیان لە چەند تەنێکی نامۆکردووە، بەڵام تەقەکردنەکان و تەقینەوەکە بێ زیان بوون.

دواتر ئەمیرعەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران روونتر لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کرد: بەدرۆنی بچووک ئیسفەهان بەئامانج گیراوە کە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە و بەرپەرچدراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن