رەجەب تەیب ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەكەم

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 217

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا رایدەگەیەنێـت، لەسەردانە چاوەڕوانكراوەكەیدا بۆ عیراق، سەردانی شاری هەولێر-یش دەكات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی سەردانەكەی بۆ شاری بەغدا ئاماژەی بەوەكرد، سەردانەكەی یەك رۆژ دەخایەنێت و لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆدەبێتەوە.

 وتیشی دواتر دەچێتە ھەولێر و لەگەڵ لێپرسراوانی ھەرێم كێشەكانی ھەرێم و بەغداد و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان باس دەكەن.

بڕیارە ئەردۆغان رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بە سەردانێكی فەرمی بێتە بەغدادی پایتەخت و چەندین تەوەری پەیوەست بەهەردوو وڵات تاوتوێ بكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن