جارێكی تر ئێران هەڕەشە لەئیسرائیل دەكات

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 361

راچڵەكین-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر بێتو ئیسرائیل دژی بەرژەوەندییەكانی ئەو وڵاتە رەفتار بكات، ئەوا " دەستەبەجێ " وەڵامیان دەدەنەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد:" ئەگەر ئیسرائیل سەركێشییەكی تر ئەنجام بدات و لەدژی بەرژەوەندییەكانی ئێران كار بكات، ئەوا دەستبەجێ و لەئاستێكی باڵادا وەڵامی دەدەینەوە."

ئەو لێدوانەی عەبدوللەهیان لەكاتێكدا دێت كە هەفتەی رابردوو، ئێران لەكاردانەوەی هێرشێكی ئیسرائیل بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق، كە كوژرانی چەند بەرپرسێكی باڵای سەربازی لێكەوتەوە، بەسەدان مووچەك و درۆنی بۆمبڕێژكراو، هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، بەڵام بەووتەی بەپرسانی تەلئەبیب، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن