بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 526


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە كاتەكانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو. 

سبەی یەك شەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ كات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت، هەندێكجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا  دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم .پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە( 3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28  
سلێمانی : 25  
دهۆك : 26 
كەركوك : 29
هەڵەبجە : 27 
زاخۆ : 26 
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن