لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە ئەندامانی پەیجێك دەستگیر دەكرێن

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین-

ئاسایشی سلێمانی ئەندامانی پەیجێك لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستگیر دەكات.

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی و تاقیكردنەوە گشتییەكان ، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ ڕوبەڕوكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن ."

ئەوەش روونكراوەتەوە، بۆئەو مەبەستە ئەم پەیجەی كە لەوێنەكەدا هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆماركراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سكاڵای وەزارەتمان دەستگیركران.



" وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندكاران دەكات بەهەموو جۆرێك دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن ، هەروەها هەر كەسێكیش ئەو كارانە بكات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕووی یاسای دەكەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیش بێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن