پێکانێکی کتوپڕی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید پێش یاریی کلاسیکۆ

وەرزش

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 645

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ شەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی بەریتانیا پشتڕاستیان کردەوە کە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ڕیال مەدرید تووشی پێکان بووە پێش ئەوەی ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە ببێتەوە، سبەی یەکشەممە لە گەڕی 32ی خولی ئیسپانیا.

گیلەرمۆ ڕێی، پەیامنێری ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیک کە تایبەتمەندە لە ڕووماڵکردنی ڕیال مەدرید، نووسیویەتی: “فێرلاند مێندی بەشداری نەکرد لە کۆتا مەشقەکانی ڕیال مەدرید بەهۆی ئەوەی تووشی باری جەستەیی زۆر بووە”.

ڕێی لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە ماڵپەڕی “X” ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی ڕیال مەدرید دەڵێن هێشتا مێندی لە یارییەکەی سبەینێ دوور نەخراوەتەوە.

فێرلاند مێندی لە دوو یارییەکەی بەرامبەر مانچستەر سیتی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە تەواوی بەشداری کرد.

جێگای سەرنجە یانەی ڕیال مەدرید بە کۆکردنەوەی 78 خاڵ پلەی یەکەمی خولی ئیسپانیای داگیرکردووە، بەرشەلۆنەش بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

بردنەوەی بەرشەلۆنە لە ئیل کلاسیکۆ، نازناوی خولی ئیسپانی دەخاتە سەر لێواری گەڕانەوە بۆ پاڵەوانێتییەکانی مێرێنگێ لەم وەرزەدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن