کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 464

راچڵەکین-

 

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردووەتەوە. بەپێی پێشبینییەکان بارانبارین لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەک شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەست پێدەکات دوایی بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەرۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت وە لەکاتەکانی شەودا باران بارین نامینێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت .

پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە نزیکەی (3-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .


سبەی دوو شەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژ هەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت , لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت .


پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە ڕێژەى (2-3) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30

سلێمانی : 29

دهۆک : 29

زاخۆ : 30

هەڵەبجە : 30

کەرکوک : 32

سۆران : 26

حاجی ئۆمەران : 17

گەرمیان : 34

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن