هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عیراقەوە دەستیپێکردەوە

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 200

راچڵەکین-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو باس لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا کرا، هێزە چەکدارەکانی کەتائیبی حیزبووڵڵا رایگەیاند کە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

ئاژانسی رۆیتەرز شەوی رابردوو ئاشکرای کرد، کە پێنج مووشەک لە زوممار لە پارێزگای نەینەواوە بەرەو پێگەی "خەراب ئەلجیر" لە باکووری حەسەکە ئاراستەکراوە. لە زاری سەرچاوەیەکی عیراقییەوە ئەوەشی وت، کە مووشەکەکان لە پشتی ئۆتۆمبێلەکەوە هەڵدراون.

سەرچاوەیەکی ئەمریکی بە رۆیتەرزی ئاشکرا کردووە، کە مووشەکەکان لە نزیکی پێگەی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگیی هاوپەیمانان مووشەکەکانی تێکشکێندراوە و، هیچ زیانێک بە سەربازەکانیان نەگەیشتووە.

کەتائیبی حیزبووڵڵای عیراقی، کە بەهێزێکی نزیک لە ئێران دادەنرێت، بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و راشیگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا دەستپێکردووەتەوە.


کەتائیبی حیزبووڵڵا لە بەیاننامەکەیدا هۆکاری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە دوای سەردانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەمریکا، پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە پێشکەوتنی بەخۆوە نەبینیوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن