دەیلی مەیل: تەنها 40 بارمتەی ئیسرائیلی لە غەززە لەژیاندا ماون

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 125

راچڵەکین-

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگای زانیاریی ئیسرائیل "شینبت" بڵاویکردەوە، "ترسی ئەوە هەیە کە تەنها 40 بارمتەی ئیسرائیلی ژێردەستی حەماس لە ژیان مابن".

لە کاتێکدا، کە لە هێرشی 7ی  ئۆکتۆبەری 2023ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 1200 کەس کوژران و 240 کەسیش بەبارمتە گیران.

حەماس پێشتر چوار بارمتەی ئازاد کردبوو، سێ بارمتەش لە کاتی هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە ئازادکرابوون.

حەماس چەند جارێک باسی لە مردنی ژمارەیەک بارمتە کردووە، بەڵام بەوردی ئاماژەی بەژمارەیان نەکردووە. لە ئاگربەستە حەوت ڕۆژییەکەشدا ژمارەیەک بارمتە لە نێوان هەردوولا ئازادکران.

حەماس دەڵێت بارمتەکان بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە خۆپیشانداری بەرفراوان لە ئیسرائیل بۆ ئاگربەست بەمەبەستی ئازادکردنی بارمتەکان بەڕێوەچووە و بنیامین ناتانیاهۆ فشارێکی نێوخۆیی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەلایەن کەسوکارانی بارمتەکانەوە.

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵدەدات بەراگرتنی جەنگ بارمتەکانی ژێردەستی حەماس ئازاد بکات و هاوکاری مرۆییش بۆ کەرتی غەززە زیاتر بکات.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەززە 34 هەزار و 97 فەلەستینی بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن