کەشناسیی هەرێم کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 304

راچڵەکین-

 

بەرێوەبەرایەتى گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاودەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ کەمێک باران بارین و هەورە تریشقە لەکاتەکانی نیوەڕۆ .

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

 

بۆ سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت .


پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

 

هەولێر : 28

سلێمانی : 25

دهۆک :28

زاخۆ : 28

هەڵەبجە : 27

کەرکوک : 30

سۆران : 27

حاجی ئۆمەران : 19

گەرمیان : 33

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن