هێرشدەکرێتە سەر بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 128

راچڵکین-

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئەلعەرەبییە، بنکەی عەین ئەسەد کە هێزەکانی هاوپەیمان بەسەرکردایەتی ئەمریکای تێدا جێگیر کراوە، هێرشی درۆنیی کراوەتە سەر.

ئاژانسی ئەلعەرەبییە لەسەر زاری سەرچاوەی ئەمنیی عیراقی بڵاویکردەوە، ئەم هێرشەی سەر عەین ئەسەد دوای چەند کاتژمێر لەو هێرشە دێت، کە کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان.

بنکەی سەربازی عەین ئەسەد گەورەترین بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای کرد، شەوی رابردووش کە پێنج مووشەک لە زوممار لە پارێزگای نەینەواوە بەرەو پێگەی "خەراب ئەلجیر" لە باکووری حەسەکە ئاراستەکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن