وەزارەتی دارایی عیراق سوورە لەسەر نشینكردنی " تەوتین"ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

کوردستان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق سوورە لەسەر نشینكردنی " تەوتین"ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەرێی بانكە حكومییەكانی رەشیدو رافیدەین.

رۆژی 17ی 3ی 2024 بۆ جاری دووەم بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عیراق و بەڕێوەبەرانی گشتی هەردوو بانكی رەشیدو رافیدەین، لەسەر نشینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆبوونەوە، تیایدا ئاماژە بەوەكراوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زانیاری پێویستی وەك ( ناوی چواری فەرمانبەر، ناوی دایك، ژمارەی مۆبایل، ناونیشان، ساڵی لەدایكبوون و ژمارەی وەزیفی) رەوانەی بەغدا نەكردووە تا بتوانرێت كارتی بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێتەوەو ئەوەی هەیە تەنها لیستی مووچەیە كە ناتوانرێت كاری پێویستیان لەسەر بكرێت.

ئەو كۆبوونەوەیە پاش كۆبوونەوەیەكی تر دێت لەنێوان وەزارەتی دارایی عیراق و نوێنەرانی هەردوو بانكی رەشیدو رافیدەین دێت كە تیایدا پێشنیاركرا وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمە بەسەر بانكەكانی ڕەشید و ڕافیدەین تەوتین بكرێت بۆ دڵنیایی دان لە جێگیركردنی مافەكانیان.

هەر لەو كۆنووسەدا پێشنیار كراوە:"پشتبەستن بە هەمان ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق كراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمیش جێبەجێبكرێت و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی هەڵدەستێت بە وردبینی كردنی زانیاریەكانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن