بەرشەلۆنە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دیاری دەکات

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 142

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوە کراوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێگرەوەیەکی بۆ شوێنی ئەستێرە پۆڵەندییەکەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی دۆزیوەتەوە.

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی تەمەن 35 ساڵ، گرێبەستی لەگەڵ بارسا تا هاوینی 2026 هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەن، بەرشەلۆنە ئەلێکساندەر ئیساکی ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی شوێنی لیڤاندۆڤسکی بگرێتەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە نیوکاسڵ مەیلی فرۆشتنی ئیساکی هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یاساکانی قازانج و یاریی پاکی پرێمەرلیگ نەبێتەوە.

زە سەن ڕوونیشیکردەوە، ئیدارەی بەرشەلۆنە پێیان وایە ئیساک بتوانێت لە داهاتوودا سەرکردایەتی هێرشی تیپەکە بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نیوکاسڵ بۆ فرۆشتنی ئیساک داوای نزیکەی 90 ملیۆن پاوەند دەکات ، یاریزانەکەش ڕەتیناکاتەوە یاری بۆ بارسا بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن