عیراق و توركیا 26 رێكەوتن و لێكتێگەیشتن واۆژ دەكەن

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 179

راچڵەكین-

دوای كۆبوونەوەی نێوان، محەمەد شیاع سودانی، سەركۆوەزیرانی عیراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا لەبەغدای پایتەخت، 26 رێكەوتن و لێكتێگەیشتن لەنێوان بەغداو ئەنقەرە واژۆكران.

لە ڕێوڕەسمێكدا، ڕێككەوتنی چوارچێوەی هاریكاری لە بواری ئاو لە نێوان عیراق و توركیا، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بارەی چوارچێوەی ستراتیژی لەلایەن سەركۆمار ئەردۆغان و سەرۆكوەزیرانی عێراق سوودانی واژوو كرا.

هاوكات 24 رێكەوتن و لێكتێگەیشتنی هاریكاری دیكە لە بوارە جیاوازەكانی وەك بازرگانیی، گەشتوگوزار، پەروەردە، تەندروستیی، ئاسایش، زانست و تەكنەلۆجیا، وەبەرهێنان، وەرزش و لاوان لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژووكرا.

عەبدولقادر ئورالئۆغڵو وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا، ، ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ هەریەك لە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی قەتەر، جاسم بن سەیف ئەلسوڵەیتی و وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات، سوهەیل محەمەد ئەلمەزروی و وەزیری گواستنەوەی عێراق، ڕەزاق محێبس ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لە عیراق واژوو كردووە و، ڕایگەیاند: "پرۆژەی ڕێگای گەسەپێدان كە لە نێوان توركیا، عیراق، قەتەر و ئیماراتدا واژووكراوە لە كەنداوی بەسرەوە لە ڕێگای وشكانیی و ئاسنینەوە تا توركیا و ئەورووپا درێژ بووەتەوە. لە كاتێكدا عێراق و توركیا بەیەكەوە دەبەسترێنەوە، ئامانجمان ئەوەیە ڕێڕەوێكی بازرگانیی گرنگ لەسەر ئاستی جیهانیی پێكبهێنین. پرۆژەكە ئابووریی و پێگەی جیۆپۆلۆتیكی وڵاتەكەمان و ناوچەكە بەهێز دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن