وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئێران رێز لە سەروەری عیراق ناگرێت

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 124

راچڵەکین-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا سەرکۆنە دەکات و راشیدەگەیەنێت، کە ئێران رێز لە سەروەری عیراق ناگرێت.

رۆژی یەکشەممە لە باکووری عیراقەوە پێنج مووشەک بەرەو بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای کوردستان ئاراستەکرا، کە هێرشەکە تێکشکێندرا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئێمە سەرکۆنەی هێرشی "هێزە هاوپەیمانەکانی ئێران" بۆ سەر بنکەی هێزەکانمان لە سوریا دەکەین.

باسی لەوە کرد ئەوەی جێی "نیگەرانییە" ئەوەیە کە ئەم هێرشە تەنها چەند کاتژمێر پاش گەڕانەوەی محەممەد شیاع سودانی لە ئەمریکاوە بۆ عیراق ئەنجامدراوە.

ماتیۆ میلەر ئاماژەی بەوە کرد کە " ئەمە روونە و وادەردەکەوێت کە حکومەتی ئێران هیچ رێزێکی بۆ سەرەوەری خاکی عیراق نییە."

 

لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوو جار هێرشکرایە سەر بنکەکانی ئەمریکا، جارێک لە رۆژئاوای کوردستان و جارێکی دیکەش بنکەی عەین ئەسەد لە عیراق.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن