تین هاگ تەحەدای مان سیتی دەکات

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 58

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئیریک تێن هاگی هۆڵەندی، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەس نییە، بەڵکو بۆ بردنەوەی نازناوەکە ئەجەنگین.

مانچستەر یونایتد بە سەختی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و لە 25ی ئایاردا ڕووبەڕووی یانەی مان سیتی دەبێتەوە.

تێن هاگ لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە مانچستەر یونایتد هەوڵدەدات ئەمە بەدەستبهێنێت بەرامبەر بە مانچستەر سیتی دراوسێی چونکە ئەمە عەقڵیەتی یونایتدە و هەر بۆیەش سەرکەوتوون.

تێن هاگ باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی کرد و وتی: " ئێمە لە گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ڕازی نین. ئێمە هەوڵ دەدەین بۆ سەرکەوتن و بەدەستی دەهێنین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە عەقڵیەتی ئێمەیە، هەوڵدەدەین بۆ بەدەستهێنانی جامەکە، هەر بۆیەش سەرکەوتوو دەبین.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەبەر ئەمەشە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیمدا سەرکەوتوو بووم، هەمیشە توانیومە زۆرترین سوود بە تیپ بگەێنم".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن