کێیزا یۆڤانتۆس ئاگادار دەکاتەوە

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 82

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی گازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، فێدریکۆ کیێزا، یاریزانی باڵ و هێرشبەری نێودەوڵەتی ئیتاڵی، ئەگەر ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری ئێستای یۆڤانتۆس بەردەوام بێت، ڕیزەکانی خانمە پیرەکە جێدەهێڵێت.

گرێبەستەکەی کیێزا لە یاریگای ئەلیانز لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەش یۆڤانتۆس پەلە دەکات لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی.

یۆڤانتۆس نایەوێت لە ساڵی داهاتوودا مەترسی لەدەستدانی هێرشبەرە ئیتاڵییەکە بکات بە گواستنەوەی ئازاد، بۆیە ئەگەر ڕەتیبکاتەوە گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە، ئەوا بیانکۆنێری ئەم هاوینە دەیخاتە بازاڕەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، یانە زەبەلاحەکەی خولی ئیتاڵیا چانسی زیاتری دەبێت بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کیێزا ئەگەر ئالێگری ڕاهێنەری یانەکە بڕوات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کێیزا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ماکس ئەلێگری نییە، بۆیە ئەگەر وەرزی داهاتوو ڕاهێنەرەکە لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، ئەوە دڵنیایە کە کێیزا داوای ڕۆیشتن دەکات.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە ڕەنگە یۆڤانتۆس گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی یەک ساڵ پێشکەش بە کێیزا بکات و ساڵی داهاتووش جارێکی دیکە مەرجەکانی ڕێککەوتنە نوێیەکە تاوتوێ بکەن.

کیێزا دوو هەفتە لەمەوبەر توڕەیی خۆی لە ڕاهێنەری بیانکۆنێری دەربڕیبوو، دوای ئەوەی لە گێمی دووەمی یارییەکەی دێربی دێلا مۆلی بەرامبەر تۆرینۆ گۆڕانکاری پێکرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن